گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست بووەوە.. مووچەی مانگی هەشت چی بەسەر دێت؟

2022.08.21 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست بووەوە.. مووچەی مانگی هەشت چی بەسەر دێت؟

ناس کورد-

 

ئەمڕۆ لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە، كێشەی كەمیی پارە لە بانكەكانی سلێمانی و گەرمیان دروست بووەوە و بەشێكی زۆری خانەنشینان مووچەیان پێ نەدرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ و سبەینێ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بێت، بەڵام بەهۆی کەمیی پارە لە بانکەکانی سلێمانی و گەرمیان بەشێکی زۆری خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە مووچەیان پێنەدرا. 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ناس کورد"ی وت، "پارەیەکی زۆر کەم لە لقی سلێمانیی بانکی ناوەندیی هەرێمەوە بۆ بانکەکان نێردراوە و وتویانە، هەر ئەوەندە پارە لە بەردەستە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر سبەینێش بەو ڕێژە کەمە پارە بۆ بانکەکان بنێردرێت، ئەو دابەشکردنی مووچە تاوەکو کۆتایی هەفتە دەخایەنێت و بەهۆیەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتیش زیاتر دوادەکەوێت.