گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکەی ڕاگەیاند

2022.08.21 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکەی ڕاگەیاند



ناس کورد- 

 

دەزگای هەواڵگریی تورکیا ڕایگەیاند، رۆژی نۆی ئەم مانگە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیاندا لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، بەرپرسێکی پەکەکە کوژراوە، کە مەشقی بە چەکدارانی پەکەکە کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکیا (یەکشەممە 21-8-2022) رایگەیاند، محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی ئاکادیمیای هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی بە پەکەکە/یەپەگە کردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا لە شاری قامیشلۆ کراوەتە ئامانج.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  محێدین گولۆ، رۆڵی هەبووە لەو هێرشانەدا کە کراونەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و مەشقی بە چەکدارانی پەکەکە کردووە، لەسەر بەکارهێنانی چەک، دروستکردنی بۆمب و کوشتن".

 

محێدین گولۆ