گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی کارەبای هەرێم: زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار قەرزمان لای خەڵکە

2022.08.21 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبای هەرێم: زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار قەرزمان لای خەڵکە

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، تاکو ساڵی داهاتوو بەرهەمی کارەبا دەگاتە چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا و ژێرخانی بەرهەم هێنانی شەش هەزار و 700 مێگاوات کارەبایان هەیە، هاوبەشانمان زیاتر لە ترلیۆنێک دینار قەرزارن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (21ی ئابی 2022) ڕاگەیاند، "هیچ بڕیارێکان نەداوە لەسەر بڕینی کارەبایی ئەو هاوبەشانەی پارەیەکی زۆر کارەبا قەرزارن، بەڵام یاسا هەیە هەرهاوبەشێکی کارەبا لە سێ پسوڵە بۆی دەچێ پارەی نەدا ئەوە فەرمانگەی کارەبایی ئەو شوێنە بەپێ یاسا دەتوانێت کارەباکە ببڕێت، بەڵام ئێمە کارئاسانییمان کردووە بۆ قەرزارانی کارەبا بە قیست پارە بدەنەوە".

 

ئومێد کەمال دەڵێت، "سەرو یەک ترلیۆن دینار هاوبەشانی کارەبا پارەیان لایە، بەراورد بەو قەرزەی پارەی کارەبامان لای هاووڵاتییانە پێدانی پارە باش نییە".

 

دەڵێت، "ئێستا سێ هەزار و 500 میگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین ڕۆژانە، لە کۆتایی ئەمساڵدا، 500 مێگاوات کارەبا نوێ دێتە ناو تۆڕی نیشتیمانی کارەبا، لە ساڵی داهاتووش 500 مێگاوات کارەبا".

 

ئاماژەی بەوەکرد، "ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا، شەش هەزار و 700 مێگاوات کارەبا هەمانە و بەردەوام دەبین لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا".