کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
هێزه‌كانى سوریایى دیموكرات، 8هه‌زار چه‌كدار و خێزانه‌كانیان، كه له ئۆپراسیۆنى دێره‌زور و باغۆز خۆیان ڕاده‌ستى شه‌ڕڤانان كرد، بۆ كامپى هۆڵ له ڕۆژهه‌ڵاتى كانتۆنى حه‌سه‌كه گواسته‌وه.
ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕڤانانى سوریاى دیموكرات 8 هه‌زار چه‌كدارى داعش و خێزانه‌كانیان له‌پاش خۆڕاده‌ستكردنیان له دوا قۆناغى ڕزگاركردنى ناوچه‌كانى دێره‌زوور و باغۆز، له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه نێردراونه‌ته كامپى هۆڵ كه به دوورى 45 كلیۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى كانتۆنى حه‌سه‌كه.
ئاژانسه‌كه بڵاویشیكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كامپى هۆڵ ڕایگه‌یاندووه، زۆرینه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش هێنراونه‌ته كامپى هۆڵ به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن، و له هه‌ریه‌ك له وڵاتانى، ئۆزباكستان، ئه‌ڵمانیا ، ئەفەریقا، توركیا، پاكستان، ئه‌مریكا، به‌ریتاینا، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا، عێراق ، سوریا (حه‌له‌ب، حه‌مس، حه‌مما، ئیدلب، شا و ڕه‌ق) بوون.
ڕاشیگه‌یاندووه، به جێگیركردنى چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانیان، ژماره‌ى نیشته‌جێبووانى كامپه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، له 64 هه‌زار ئاواره و كۆچبه‌ر و خێزانه‌كانى چه‌كدارانى داعش، هه‌روه‌ها هاوكارى و پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له‌ڕێگه‌ى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى پێشكه‌شده‌كرێت.
[youtube_video id="DUCIf3CfiAQ"]