گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شاندێکی ئێرانی لەسەر چەند پرسێک سەردانی هەرێم دەکات

2022.08.21 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکی ئێرانی لەسەر چەند پرسێک سەردانی هەرێم دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران وتی، بە مەبەستی گفتووگۆکردن لەبارەی چەند پرسێک، لەوانە بازرگانی، سبەی شاندێکی وڵاتی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (21ی ئابی 2022) گوت، "بڕیارە سبەینێ دووشەممە شاندێکی پارێزگای ئورمیە بەسەرۆکایەتی پارێزگاری ئورمیە ئاغای سادقی سەردانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر بکەن".

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی، "مەبەست لەو سەردانەی شاندەکەی وڵاتی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ گفتووگۆکردنە لەبارەی پرسی بازرگانی و ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھەردوولا و رێکاری تەواو بگرنەبەر بۆ ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بڕیارە بە ھەرێمی کوردستاندا بچن بۆ چلەی ئیمام حوسێن".

 

ناوبراو گوتیشی: "ئەو شاندە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی گفتووگۆ بکەن لەبارەی چۆن بتوانن زیاتر پەرە بەبواری بازرگانی بدەن و ئاسانکاری زیاتر بکرێت و جوڵەی بازرگانی زیاتر بێت، چونکە ھەردوولا ھاوڕان لەسەر زیاترکردنی جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ئێران ".

 

ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەگاتە چوار ملیار دۆلار و ھەردوولا ھەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی وەکو پێشوو بۆ ھەشت ملیار دۆلار لەساڵێکدا بەرزبکەنەوە.