گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد

2022.08.20 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد

ناس کورد- 

 

ئەمشەو شەممە 20-8-2022، گۆڤار ئەنوەر، ئەکتەری کوردی بواری کۆمێدیا،کۆچی دوایی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەیام ئەکرەم، هونەرمەندی شاری هەولێر (شەممە 20-8-2022) بڵاویکردەوە، هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر، ئەمشەو شەممە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. 

 

گۆڤار ئەنوەر لەساڵی 1978 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ناوبراو کە فەرمانبەر بوو لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ، لەساڵی 1993 یەکەم کاری هونەری بەشداریکردن بووە لە شانۆگەرییەک لە قوتابخانەی ئیبن خەلەکان، بۆ یەکەمجاریش لەساڵی 1997 بەشداری کورتە فیلمێکی کردووە بەناوی (منم دکتۆر).

 

ئەو هونەرمەندە ناسراوەی شاری هەولێر، بەشداریی لە 19 دراما و دوو کورتە فیلم و فیلمێکی سینەمایی و چەندین شانۆگەریدا کردووە.

وێنە.. لەبارەی هەواڵی گیان لەدەستدانی هونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر) ڕوونکردنەوە  دەدرێت