گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا

2022.08.20 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت بێت و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەم مانگەش مووچە دوادەکەوێت و لە وادەی خۆیدا (25ی مانگ) دابەش ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم (شەممە 20-8-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "تاوەکو ئێستا هیچ نیازێک نییە بۆ ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی هەشت و پێدەچێت لە کۆتایی مانگ خشتەکە ڕابگەیەنرێت." 

 

وتیشی، " تاوەکو ئێستا داهاتی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنوورییەكان نەگەڕاوەتەوە وەزارەتی دارایی و ئەستەمە مووچە لە 25ی مانگ دابەش بکرێت و بەدڵنیایی چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت." 

 

بڕیارە سبەینێ و دووسبەی دووشەممە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بێت.