گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى ڕاستی لادانی بەڕێوەبەری دژە تیرۆری یەکێتی

2022.08.20 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى ڕاستی لادانی بەڕێوەبەری دژە تیرۆری یەکێتی

ناس کورد-

لەشکر پشدەری، فەرماندە لە دژە تیرۆری یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە خرابێتە شوێنی وەهاب هەڵەبجەیی کە ئێستا بەڕێوەبەری دەزگاکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەشکر پشدەری لە ڕوونکردنەوەیەکدا (20ی ئابی 2022) دەڵێت، "بەداخەوە لەکاتێکدا ئێمەسەرقاڵین بەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی وەک ھەمیشە کەسانێکی مشەخۆر و دەرچوو لەیاسا و بەکرێگیراو دەڵاڵ ، سەرقاڵن بەبڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست و ھەڵبەستراو ، و دەیانەوێت لە مەھامی ئێمە کەمبکەنەوە."


دەشڵێت، "بوختانەکان ھەرچییەک بێت ئێمە سورتردەکات لەبەردەوامیمان و زیاتر خزمەتکردنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بۆ ھەموولایەکیشی رووندەکەمەوە کە برای ئازیزو خۆشەویستم وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر_CTG لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و وەک برایەک ئێمە ھەمیشە پشتیوان و ھەماھەنگی دەبین بۆ پاراستنی ئارامی ھەرێم و جێبەجێکردنی سەروەری یاسا".

 

جەختیکردووەتەوە کە "قەت رێگانادەین پێشێلکارانی قانوون و مشەخۆران مەرامەکانیان بێنەدی و دواجار ئێمە خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵکین و لەخزمەتی ھەمووانداین."