گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وەزارەت لەبارەى بڕیاری کۆتایی یەکپۆشی: خۆیان سەرپشکن

2022.08.20 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەت لەبارەى بڕیاری کۆتایی یەکپۆشی: خۆیان سەرپشکن

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لەبڕیاردان لەبارەی یەکپۆشی جل و بەرگی قوتابیان سەرپشکن، بەڵام پێویستی بەڕەزامەندی ئێمەش ھەیە و کە ئەوانیش ڕازیبن ئێمە لاریمان نابێت، بۆیە ئەوەی تا ئێستا بڕیاریداوە زانکۆی سەڵاحەدینە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (20ی ئابی 2022) ڕایگەیاند، "زانکۆکان خۆیان بڕیاردەدەن لەبارەی یەکپۆشی جل و بەرگی قوتابیان و تا ئێستاش تەنھا زانکۆی سەڵاحەدین ئەو بڕیارەی داوە و ئەوانەی دیکە ھێشتا بڕیاریان نەداوە و پێویستە ئەو بڕیارە بێتە وەزارەت و ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، بەڵام کە زانکۆ بڕیاربدات و قوتابی ڕازیبن ئێمە لاریمان نابێت".

 

عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق وتیشی، "خۆی دێتە وەزارەت بۆ ڕەزامەندی و ئەگەر ھیچ گرفتێکی ھەبێت وەزارەتیش ڕای خۆی دەبێت، بەڵام کە گرفتی نەبێت وەزارەتیش لاری نابێت، بۆیە زانکۆکان لەبڕیاردان لەبارەی یەکپۆشی سەرپشکن، کە ئەو کارە بکەن یاخود نا ".