کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پێنجەمین هێرش لەماوەی یەک هەفتەدا لە ئەمریکا ئەنجامدرا، لە کالیفۆرنیا کەسێک بە چەقۆ چوار کەسی کوشت. . ماڵپەری سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە: "لە شارۆچکەی ئۆرانجی باشوری کالیفۆرنیا، پیاوێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵک و چوار کەسی کوشتووە و دوانیشی بریندار کردووە". . پۆلیسی کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەکردووە: "هێرشبەرەکە پیاوێکی تەمەن 33 ساڵە و هێرشەکانی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئەنجامداوە، دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە". . ئەم هێرشەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی هەفتەی رابردوودا چوار هێرشی چەکداری بۆ سەر هەریەکە لە ویلایەتەکانی تەکساس و کالیفۆرنیا و ئۆهایۆ ڕویاندا و زیاتر لە 30 کەس کوژران و هەروەها نزیکەی 55 کەسیش بریندار بون. . .