گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران و ئەمریکا

ئێران وازی لە هێڵێکی سور هێناوە و ’’ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نزیکە’’

2022.08.20 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران وازی لە هێڵێکی سور هێناوە و ’’ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نزیکە’’

ناس كورد-

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، لەئێستادا رێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکترە بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر چونکە تاران وازی لە یەکێک لە "هێڵە سوورەکان"ی هێناوە کە ئەویش سڕینەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بوو لە لیستی تیرۆردا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە كاتێكدا هەموو چاوەكان لەسەر واشنتۆنە بۆ ئەوەی دوا هەڵوێستی خۆی بزانێت سەبارەت بە وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازەکەی ئەوروپا بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی، ئەو بەرپرسە ئەمریكییە سەبارەت بە نزیكیی گەیشتن بە رێككەوتن قسەی بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن كرد، بەڵام ڕاشیگەیاند کە كە هێشتا هەندێك خاڵی ناکۆک ماون چارەسەر بکرێن.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ ڕاشیگه‌یاند، ئێران داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ده‌كات بەهۆی کشانەوەی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییەکەی ساڵی 2015.

 

سەبارەت بە سوپای پاسدارانی ئێران، هەمان سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە کۆشکی سپی لە کاتی دانوستانەکاندا سووربووە لەسەر هێشتنەوەی لە لیستی تیرۆردا.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئێران له‌ وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌وروپادا، وازی لە داواکاری سڕینەوەی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆردا هێناوە.

 

وردەکاريي پێشنیازەکەی ئەوروپا
کەناڵی جەزیرە لە چەند سەرچاوەی ئاگادارەوە زانیویەتی کە پێشنیازی ئەوروپی بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران چوار قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەروەها دوو ماوە کە هەریەکەیان 60 ڕۆژ دەخایەنێت.

 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە یەکەم ڕۆژ دوای ڕێککەوتنەکە، گەمارۆی سەر 17 بانك و 150 دامه زراوه ی ئابووریی ئێرانی هەڵدەگیرێت، بە مەرجێک ئێران لە یەکەم ڕۆژی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە هەنگاوە ئەتۆمییەکانی بکشێنێتەوە دواوە.


بەشێک لە ڕێککەوتنەکە ئازادکردنی حەوت ملیار دۆلاری ئێران لە بانکەکانی کۆریای باشوور.

 

هەروەک پێشنیازکراوە هەناردەی نەوتی ئێران بگاتە دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەمەش 120 ڕۆژ دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە.

 

هەروەها لەم پێشنیازەدا هاتووە کە ئەگەر واشنتۆن جارێکی دیکە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە، پێویستە غەرامە بدات.