گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

دوو برا لە ڕاپەڕین برایەکی تریان دەدەنە بەر چەقۆ

2022.08.20 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
دوو برا لە ڕاپەڕین برایەکی تریان دەدەنە بەر چەقۆ

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کەسێکی تەمەنی 46 ساڵ بەهۆی ئەوەی کە ئاسەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە بووە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دەڵێت، بەگوتەی خوشکی بریندارەکە، لە لایەن دوو برای دیکەیەوە بە چەقۆ بریندار کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی ڕاپەڕین کە درەنگانی شەوی شەوی رابردوو (19ی ئابی 2022) بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر هەشتی شەو کەسێک کە ناوی ( ک، م، ک )ـە و دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەرە، لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ بریندار دەکرێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.



پۆلیسی راپەڕێن کە گوتەی لە خوشکی بریندارەکە وەرگرتووە دەڵێت، بەپێی گوتەکانی ئەو، "لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ بریندار کراوە" و رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی نێوان خۆیانەوە بووە.



بەگوتەی پۆلیس، دوای دروستبوونی دەماقاڵێ، رووداوەکە روویداوە و بەهۆیەوە کەسەکە بەسەختی بریندار بووە.

پۆلیسی راپەڕین باس لەوەش دەکات کە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 و 31 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەردوو برا هێرشکارەکە دەرچووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.