گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بایەکی فێنک ڕوو لە هەرێم دەکات و کەشوهەوا دەگۆڕێت

2022.08.19 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
بایەکی فێنک ڕوو لە هەرێم دەکات و کەشوهەوا دەگۆڕێت

 

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ شەممە لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە شەویشدا بایەکی فێنک و وشک هەڵدەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە 20-8-2022 ئاسمانی ھەرێم بەزۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ھەندێک کات و ناوچەش دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور، پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە و لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم نزمتردەبنەوە . 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٤٢ بە ٢٦، ھەولێر ٤٣ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٤٢ بە ٢٧ پلە، ھەڵەبجە ٤٢ بە ٢٧ پلە، کەرکوک ٤٤ بە ٣١ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٧ پلە بە ٣٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤١ بە ٢٦ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤١ بە ٢٥ پلە دەبێت. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لەکاتەکانی شەودا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر خێرایی با لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت لەنێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لەناوچە بەرز و شاخاویەکانی سنورەکەدا چالاکتر ئەبێت کە خۆی لەبایەکی فێنک و وشکدا دەبینێتەوە.