گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت

2022.08.19 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت

ناس کورد- 

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو نوسراوەی کە بڵاوبووەتەوە هیچ پەیوەندی بە مووچەی مانگی هەشتەوە نییە و وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دیاری نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەربە حکومەت پێش 20 مانگ لیستی مووچەیان بۆ بنێرن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپسیار دەبن لە دواکەوتنی مووچە. 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی (هەینی 19-8-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ئەو نوسراوە هیچ پەیوەندییەکی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتەوە نییە و فەرمانێکە بۆ هەموو مانگەکان." 

 

وتیشی، "وادەی مووچەی مانگی هەشت دیاری نەکراوە، چونکە هێشتا دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت تەواو نەبووە."