گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2022.08.19 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لە سبەینێ شەممەوە تاوەکو شەممەی داهاتوو بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر 7.30ی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر 10.30 ڕادەگیرێن، بۆیە ھەر ھاووڵاتیەک کاری لای  سکاڵانووسەکانی ھەیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت تا دوای کاتژمێر (10.30) ھێڵی ئینتەرنێتیان نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 



ئاگادارییەک بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەکەن بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت .

ئاگاداری سەرجەم ھواوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین

بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەی، ڕۆژی شەممە 20 ـ 8 ــ 2022، لەکاتژمێر 7.30ی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر 10.30 هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی،  کە تا 27 مانگ دەخایەنێت، جگە لە 26ی مانگ کە ڕۆژی هەینی دەکات، ئەو حەوت ڕۆژەی تر هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.

بۆیە ھەر ھاووڵاتیەک کاری لای  سکاڵانووسەکانی ھەیە بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت تا دوای کاتژمێر (10.30) ھێڵی ئینتەرنێتیان نابێت، بۆ ئاگاداریتان.