گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق ئەو هەنگاوە هەڵگرێت ئەمریکا دەستەوەستان نابێت بەرامبەرى

2019.08.08 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
 عێراق ئەو هەنگاوە هەڵگرێت ئەمریکا دەستەوەستان نابێت بەرامبەرى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چەند لایەنێکى سیاسی هۆشدارى دەدەن لەوەى عێراق ڕوبەڕوى سزاى قورسى ئەمریکا ببێتەوە، ئەوەش لە ئەگەرى هەناردەکردنى نەوتى ئێران بۆ سوریا لەڕێى خاکى عێراقەوە. . فالح عیساوى، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاندووە: "عێراق زەرەرمەندى گەورە دەبێت لەو پرۆژەیەى کە تا ئێستا لەسەر کاغەز و بە نهێنى باسى لێوە دەکرێت، ئەویش زیندووکردنەوەى بۆڕى نەوتى نێوان عێراق و سوریا بە پاڵپشتى ئێران، بۆ ئەوەى نەوتى ئێران لەڕێى ئەو بۆڕییەى عێراق ڕەوانەى سوریا بکرێت وەک فێڵکردنێک لە ئەمریکا". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامانجى ئێران لەو پرۆژەیە، سوککردنى سزاکانى ئەمریکایە لەسەر وڵاتەکەى، دەشڵێت، بەڵام ئەمریکا دەستەوەستان ناوەستێت لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەى ئێران و عێراق. . لەلایەکى دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى نەوتى عێراق ئەوەى ئاشکراکردووە، بەگڕخستنەوەى بۆڕى نەوتى نێوان سوریا و عێراق کە لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردووەوە لەکار کەوتووە، لە ئەنجامى جەنگى نێوان ئێران-عێراق. . ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، بە دوو قۆناغ هەناردەى نەوت لەو بۆڕییەوە دەست پێدەکاتەوە، هەنگاوى یەکەم نەوتى سوکى عێراقى بە بڕى یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى پێدا هەناردە دەکرێت، قۆناغى دووەمیش ئەوەیە نەوتى قورسیشی پێدا تێپەڕێندرێت لە بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە. . ئەوەش خراوەتەڕو، لەساڵى 2013 ڕێککەوتنێک لەنێوان عێراق و سوریا و ئێران واژوو کراوە، کە خاڵێکى بریتییە لە هەناردەکردنى گازى سروشتى ئێران بۆ سوریا لەڕێگەى عێراقەوە. . وێڕاى ئاشکراکردنى ئەو پرۆژەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکى فەرمى لە حکومەتى عێراق و پەرلەمان باسیان لێ نەکردووە. . .