گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی گرانکردنی نرخی کارەبا لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.08.19 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گرانکردنی نرخی کارەبا لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەسەڵاتی گۆڕین و دەستکاریکردنی نرخی یەکەکانی کارەبای هەیە لا ئەنجومەنی وەزیرانە، دەشڵێت، هیچ پێشنیازێک بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی، ڕایگەیاند، "ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی گۆڕین و دەستکاریکردنی نرخی یەکەکانی کارەبای هەیە بریتییە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا هیچ دەسەڵاتێکمان بۆ گۆڕینی نرخی کارەبا نییە، تەنها دەتوانین پێشنیاز بکەین، هیچ پێشنیازێکیشمان بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا لەوبارەیەوە نەکردووە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەکو بریکاری وەزیری کارەبا هیچ زانیارییەکم نییە کە گرێبەست لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک بۆ زیادکردنی نرخی یەکەی کارەبا کرابێت؛ هیچ نوسراوێکیش لە لایەن منەوە بەرزنەکراوەتەوە و نەنێردراوە".