گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتى دارایی لەبارەی فرۆشتنی موڵکی گشتی لەلایەن وەزیرەوە ڕوونکردنەوە دەدات

2022.08.19 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایی لەبارەی فرۆشتنی موڵکی گشتی لەلایەن وەزیرەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتى دارایی عێراق رەتیکردەوە عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى وەزارەتەکە واژۆى لەسەر چەند نوسراوێک کردبێت بۆ فرۆشتنى موڵکى گشتى و دیاریکردنى پڕۆژە لە پارەى قەرزى گشتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، " هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بابەتێکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى دارایی، واژۆى لەسەر ژمارەیەک نوسراو کردووە کە پەیوەندیدارن بە پەسندکردنى فرۆشتنى موڵکى گشتى و دیاریکردنى پڕۆژە لە پارەى قەرزى گشتى، بەڵام سەرجەمیان دوورن لە ڕاستییەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  "بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لەم کاتەدا، ئامانج لێى زیانگەیاندنە بە پیشەگەریەتی عەلى عەلاوى.

 

عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى دارایی عێراق (16-8-2022٩ دەستى لەکارکێشایەوە و ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوت بە وەکالەت پۆستەکەى وەرگرت.