گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەندامێکی ئەنجومەن: هیچ شۆفێرێک بەبێ سزا لە کامێرا نوێیەکانی هاتوچۆ دەرناچێت

2022.08.18 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی ئەنجومەن: هیچ شۆفێرێک بەبێ سزا لە کامێرا نوێیەکانی هاتوچۆ دەرناچێت

ناس کورد- 

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەگەری دانانی کامێرا نوێیەکانی هاتوچۆ، هیچ شۆفێرێک ڕزگاری نابێت و بەبێ سزای مانگانە دەرناچێت، دەشڵێت، هەربۆیە پڕۆژەکە ڕەتدەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکە لەبارەی دانانی ژمارەیەک کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبێل و پڕۆژەکە ڕەتدەکەنەوە. 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێبوار بازیانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، " بابەتی کامێرای poin to point لە ئەنجومەنی پارێزگا ڕەتەکەینەوە، چونکە لەهەموو بارێکدا هیچ خاوەن ئۆتۆمبیلێک ڕزگاری نابێت لەم کامێرانە و بەبێ سزای مانگانە دەرناچێت لەسەر ڕێگا سەرەکیەکانی نێوان شارەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیوادارین وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیران لەبری وویستنی قازانج و بەرژەوەندی تایبەتی چەند کەسێک، بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگرن، چونکە لە خاڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 9دا بەڕوونی باسی پلانی گشتی و پلانی حکومەت کراوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیان، لەڕووی یاساییشەوە ناکرێت سەرۆکایەتی حکومەت دژی پلانی ستراتیژی خۆی بوەستێت بۆ قازانجی کۆمپانیاکان." 




No photo description available.