ناس کورد-
کەشناسێکی کورد ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە کەشوهەوا فێنک دەبێت و ئەگەری نمەبارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لە سەرەتای ھەفتەی داهاتووەوە، رۆژی شەممە 20-8-2022 تا کۆتایی ھەفتە رۆژی ھەینی 26-8-2022 لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی ھیندی لەسەر زۆرێکی ناوچەکانمان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و سنوری ناوچەکانی رۆژھەڵات و باکوری ھەرێم پلەکانی گەرما ١ تا ٤ پلەی سەدی بەراورد بە ئەم ماوەیە نزمدەبنەوە و لە شەواندا ھەست بە فێنکبوونی کەشوھەوا زیاتر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لە مەودای ھەفتەی داهاتوودا بەھۆی مانەوە و دەورانی شێ لە ئاستە بەرزەکانی ھەوادا زۆربەی کات پەڵە ھەور لە ئاسماندا دەردەکەوێت و ھەندێک کاتیش لەناوچەی جیاجیادا دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور بەدیاری نەکراویش ئەگەری نمە باران کراوە دەبێت لە ناوچە شاخاویەکاندا.