گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سێ كەس بە تۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار دەستگیركران

2022.08.17 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
سێ كەس بە تۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار دەستگیركران

ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ڕایدەگەیەنێـت، لە ناحیەی قەرەتەپە سێ كەس 300 ملیۆن دیناریان دزی و هەڵاتن بۆ سلێمانی و لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە و تێیدا هاتووە، سێ كەس لە ناحیەی قەرەتەپە 300 ملیۆن دیناریان دزیوە و هەڵاتن بۆ شاری سلێمانی و لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بە هاوكاری ئاسایشی گەرمیان دەستگیركران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو سێ تۆمەتبارە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزدانی عێراقی سزادەدرێن.