ناس كورد-
سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نییه به‌ڵام ڕێوشوێنی یاسایی و ده‌ستوری خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سروە عەبدولواحید لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا (17ی ئابی 2022) دەڵێت، "ده‌بێت حكومه‌تێكی ئینتقالی دروست بكرێت كه حكومه‌تێكی بچووكراوه بێت ئه‌و حكومه‌ته گه‌وره‌یه نه‌بێت، هەروەها ئیشوكاره‌كانیشی دیاریكراو بێت به‌وشێوه‌یه ئێمه ده‌توانین بڵێن ئه‌م حكومه‌ته كار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كات".
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێشبینی ئەوەش دەکات "ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە خه‌ڵک زیاتر ده‌چێت بۆ دەنگدان، چونکە خه‌ڵک ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بچێت بۆ ده‌نگدان ده‌نگه‌كه‌ی گرنگه،وه ده‌توانێت خه‌ڵكی باشتر بنێرێته په‌رله‌مان ئه‌م سیاسیه ته‌قلیدیانه كه له 2003 وه حكومی عێراق ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چ له هه‌رێمی كوردستان و چ له‌باشور و ناوه‌ڕاست ده‌توانن به‌ده‌نگه‌كانیان ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه قه‌باره‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه".
سروە عەبدولواحید زیاتر وتی" ئه‌گه‌ر حكومه‌تێک هه‌بێت و ئه‌م حكومه‌ته لایه‌نگری بۆ هیچ لایه‌نێک له‌م دووبه‌ره‌یه نه‌بێت چ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و چ ڕه‌وتی سه‌در پێموایه ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات، به‌مه‌رجێک ده‌بێت ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه پشتگیری له‌م حكومه‌ته بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌وكارانه جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بێت بۆ چاكسازی به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌شت خاڵه‌ی ئێمه باسمانكردووه هه‌مووی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داواكارییه‌تی و ته‌نانه‌ت له شۆڕشی تشرین له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌مان داواكاریان هه‌بوو بۆیه داواكاریه‌كان داواكاریه‌كی گشتگیره په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكه‌وه هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێكردنیشی زۆر ئاسانه. "
وتیشی، "ئێمه پێش ماوه‌یه‌ک داوایه‌كی تریشمان كرد، وتمان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتبن كۆبوونه‌وه‌یه‌ک بكه‌ن به‌ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه بكرێت كه گه‌ره‌نتیه‌ک هه‌بێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موولایه‌ک دانبنێن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن جگه‌له‌وه ده‌بێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕێگه‌یه‌ک بدۆزرێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و مه‌سه‌له‌ی حكومه‌ت خۆ ناكرێت ئێستا په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه كێی هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه ،ئایا دادگا هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه هه‌تا ئێستا دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه كه بتوانن په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه به‌پێی ده‌ستور مادده‌ی (64) ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه بۆ ئه‌مه پێویسته لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ک بكه‌ن كه ئێستا ئه‌م لایه‌نانه‌ش متمانه‌یان به یه‌كتری نه‌ماوه بۆیه ده‌بێت لایه‌نێک هه‌بێت كه نێوه‌ندگیر بێت و زامن بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی ده‌بێت له‌نێوان ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه دواتر جێبه‌جێ بكرێت."