گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ماڵپەڕە سێکسییەکان لە هەرێم بلۆک ناکرێن

2022.08.17 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
ماڵپەڕە سێکسییەکان لە هەرێم بلۆک ناکرێن

ناس کورد-

لە بەشێک لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان وایان بڵاوکردووەتەوە کە ماڵپەڕە سێکسییەکان قەدەغەدەکرێن، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە و بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم تەنها بۆ بوونی پاکێجێکی جیاوازی خێزانییە کە تێیدا ئەو سایتانە قەدەغەکراون، نەک بە تەواوەتی لە ئینتەرنێتدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و مۆبایل "پاکێجی خێزانی" دروست بکەن، لەو پاکێجەدا چەندین ماڵپەڕی سێکسی، قومارکردن، رێکلامی خواردنەوەی کحولی و چەک قەدەغەدەکرێن.

 

واتە ئەو ماڵپەڕانە لە پاکێجەکانی تردا قەدەغەناکرێن و بە ئاسایی دەکرێنەوە.



نووسراوەکە رۆژی 17-08-2022 دەرچووە و داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات پێویستە لە ماوەی مانگێکدا بڕیارەکە جێبەجێبکەن و دەبێت پاکێجەکە لە رووی نرخەوە "گونجاوتر بێت یاخود هەمان نرخی ئێستا بێت". هەروەها پێویستە خێرایی ئینتەرنێت لەو پاکێجە خێراتر بێت لەوەی کە ئێستا هەیە.


وەکو لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە ئەو ماڵپەڕ، ئەپلیکەیشن و پێگانەی بلۆک دەکرێن بریتین لەمانە:

1. سووکایەتی بە ئایین، پێغەمبەران، کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان و گشت ئایین و ئایینزاکانی کوردستان

2. تێکدانی ئاسایشی پێکەوەژیان و کۆمەڵگە. بڵاوکردنەوەی رق و دووبەرەکی و تووندوتیژی (ئایینی، نەتەوەیی، هتد ...)

3. پۆرنۆگرافی (ماڵپەڕە سێکسییەکان)

4. فرۆشتن و کڕینی چەک و تەقەمەنی

5. قومار بە هەموو جۆرەکانییەوە (ئەلیکترۆنی و هەر بابەتێکی دیکەی قومار)

6. دراوی ئەلیکترۆنی (هەموو جۆرەکانی)

7. هاندان و رێکلام بۆ جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان

8. سەرجەم بابەتی ماددە هۆشبەرەکان

9. هاندانی تووندوتیژیی خێزانی، تووندوتیژی لەگەڵ ئافرەت و منداڵ بە هەموو جۆرەکانیەوە

10. تووندوتیژی دژی ئاژەڵ