گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لایەنە عێراقییەكان بەیەكێك لە مەرجەكانی سەدر ڕازی بوون

2022.08.17 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنە عێراقییەكان بەیەكێك لە مەرجەكانی سەدر ڕازی بوون

ناس کورد-

کۆبوونەوەی لایەنەکان کە لە کۆشکی حکومەت و لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو کۆتایی هات، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەی بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر پێنج خاڵ:
1- ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پابه‌ندبوونیان بۆ نه‌گۆڕه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو قه‌یرانه‌كان له‌ رێگه‌ی دیالۆگ و گرتنه‌به‌ری گیانی برایه‌تی و هاوكاری ده‌ربڕی؛ لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی عێراق و ئاسایش و سەقامگیری گەلەکەی و بەردەوامی سیستەمی دیموکراسی دەستووری کە هەمووان بانگەوازی بۆ دەکەن و جەختکردنەوە لەسەر ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی، و نیشاندانی گیانی هاودەنگی لەنێو خەڵکدا لە یەک نەتەوە؛ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا.

 

2- ئامادەبووان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ جارێكی تر په‌نا بردنه‌ به‌ر بۆ ده‌نگدان له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه‌ ڕووداوێكی نائاسایی نییه‌ له‌ مێژووی ئه‌زموونه‌ دیموكراسییه‌كاندا كاتێك قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه‌ بنبه‌ست، و هێزه‌ سیاسییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌نا بۆ ڕێڕه‌وی ده‌ستوری ده‌به‌ن.

 

3- ئامادەبووان داوایان له‌ برایانی ناو ڕەوتی سه‌دری كرد كه‌ ده‌ست به‌ گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، میكانیزم بۆ چاره‌سه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ دابنێن بۆ خزمه‌تكردن بە خواسته‌كانی گه‌لی عێراق و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان.

4- بەشداربووان لەسەر بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی رێککەوتن؛ بەمەبەستی داڕشتنی نەخشەڕێگای یاسایی و دەستووری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا.


5- ئامادەبووان خوازیاری راگرتنی هه‌موو جۆره‌ تەنگەشەیەکی مه‌یدانی، میدیایی، یان سیاسی بوون، جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ ئارامه‌كان دوور له‌ وروژاندن كه‌ ناكۆكی دروست ده‌كات. بانگەوازیان لە میدیا و نوخبەکان کرد کە پشتگیری لە ڕێبازی دیالۆگی نەتەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن، بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گەلەکەمان.