گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشی هەوراوی و نیمچە باران لە چەند ناوچەیەکی هەرێم زاڵ دەبێت

2022.08.17 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
کەشی هەوراوی و نیمچە باران لە چەند ناوچەیەکی هەرێم زاڵ دەبێت

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ بەزۆری ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە هەوراوی و نیمچە باران دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (17ی ئابی 2022) دەڵێت، "ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ دەبێت لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شێی وڵاتی ئێران لەسەر لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم، ئاسمانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەزۆری نیمچە ھەوراوی ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران ھەندێک کات لەناوچە شاخاویەکاندا".

 

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم؛

سلێمانی 43 بە 28 پلە

ھەولێر 44 بە 28 پلە

دھۆک 42 بە 27 پلە

ھەڵەبجە 44 بە 28 پلە

کەرکوک 44 بە 31 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان 47 بە 31 پلە

لە سنوری ئیدارەی راپەرین 44 بە 29 پلە

لە سنوری ئیدارەی سۆران 43 بە 28 پلە

 

دەشڵێت، خێرای با مامناوەند ئەبێت 15 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئاراستەی با ناجێگیر ئەبێت.