گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ’’داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوت’’ تاوتوێ دەکات

2022.08.17 - 10:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ’’داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوت’’ تاوتوێ دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێن:

1- خسـتنەڕووی دەرئەنجــامی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی 23ی تەمموزی 2022 و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.


2- خستنەڕووی پوختەی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ وڵاتی ئەرمینیا.

3- خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی سەربازی هەرێم بۆ بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

4- خستنەڕووی پوختەیەک سەبارەت بە داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لەبەرامبەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە.

5- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزا