گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامدەری کوشتارگەکەی نیوزلەندا سەرسامی ترەمپە

تارانت چۆن بڕیاری دا هێرشبکاتە سەر نوێژخوێنەکان؟

2019.03.15 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
تارانت چۆن بڕیاری دا هێرشبکاتە سەر نوێژخوێنەکان؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

 

ناس کورد-

 

 

بەخوێن ساردی و بەدەم گوێگرتن لە مۆسیقاوە برینتۆن تارانت لەكاتی نوێژی هەینیدا، بەچەكەوە هێرشی كردە سەر دوو مزگەوتی شاری كرایست تشیرش لەوڵاتی نیوزلەندا و بەشێوەی لایڤ بەبیانووی "تۆڵەكردنەوە لەقوربانیانی دەستی موسڵمانان‌و كۆچبەرانی وڵاتانی ئەوروپا" كوشتارگەیەكی لەو دوو مزگەوتە دروستكرد.

 

تارانت وەك ئەوەی بۆ گەشتوگوزار بچێت لەناو ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەستدەكات بەوێنەگرتن و ئەو كاتەی دەگاتە بەردەم مزگەوتەكە بەجل و ماسكێكی سەربازییەوە دەستدەداتە دەرگای دواوەی ئۆتۆمبێلەكەیەوە و تفەنگێك دەگرێتە دەست و دەڵێت "بادەست بكەین بەئاهەنگ".

 

ئەو كاتەی تارانت دەگاتە دەروازەی مزگەوتەكە، ئامادەبووانی مزگەوتی (نور) لەخۆئامادەكردندا دەبن بۆ دەستپێكردنی ئەركەكانی نوێژی هەینی، ئەو هەر لە دەرگای مزگەوتەكەوە دەستدەكات بە تەقەكردن لەهەردوو بەشی پیاوان و ژنانی ناو مزگەوتەكە و تاوانەكەی بەدرێژایی 15 خولەك بەڤیدیۆ و بەشێوەی لایڤ تۆمار دەكات و پاشان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە و كاردانەوەی توندی لێدەكەوێتەوە.

 

Image result for brenton tarrant

 

بەر لەئەنجامدانی تاوانەكەی، برینتۆن تارانت لەراگەیەندراوێكدا كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە لەبارەی خۆی و هۆكاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە نووسیویەتی "تەمەنم 28 ساڵە و لە خێزانێكی هەژار لەدایك بووم، پیاوێكی سپی پێستم و لە چینی كرێكارانم،لە پێناوی پاراستنی داهاتووی گەلەكەم، ئەم بڕیارەمدا".

 

ئاماژە بەوەش دەكات "بەهۆی زۆری كۆچبەرانەوە كە وەك داگیركەر وان ئەم كارە ئەنجام دەدەم و لەبەر زۆری شوێنكەوتووانی ڕوودەكەمە مزگەوتی نور".

 

"ئەم زەوییە هەرگیز بۆ ئەوان نابێت و هەر بۆ پیاوە سپی پێستەكان دەمێنێتەوە و ناتوانن ڕۆژێ لە ڕۆژان گەلەكەمان بگۆڕن، ئەوان بەدرێژایی مێژوو ئێمەیان كوشتووە و وەك كۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ كردووین بۆیە ئەمە تۆڵەكردنەوەیە بۆ سەدان هەزار ئەوروپی كە بەدەستی ئەوان لەناوچوون،" برینتون تارانت وا دەڵێت.

 

Image result for brenton tarrant

 

تارانت دان بەوەدا دەنێت كە ئیلهامی ئەم هێرشەی لە ئەندریس بیهرینگ بڕیفیك ئەنجامدەری هێرشەكانی 2011ی نەرویژ و كاندیس ئوێنز كە چالاكوانێكی توندڕە و سەرسەختی هەڵوێستەكانی دوناڵد ترامپی سەروكی ئەمریكایە، وەرگرتووە و بەوتەی خۆی كەسێك بووە گوێی بە زۆر شت نەداوە بەڵام ئەو كاتەی لەساڵی 2017دا لەلایەن توندڕەوەكانەوە هێرشكرایە سەر شاری ستۆكهۆڵمی سوید، ئیدی بۆچوونی گۆڕاوە و بڕیاری ئەوەیداوە شتێك بگۆڕێت.

 

تارانت دان بەوەدا دەنێت كارەكەی کە بووە هۆی کوژرانی 49 نوێژخوێن و برینداربوونی 20ی دیکە، تیرۆرە، بەهانەی ئەوەش بۆ كارەكەی دەهێنێتەوە كە دژی هێزێكی "داگیركەرە".

Brenton Tarrant pictured in North Korea.

لەبارەی هەڵبژاردنی وڵاتی نیوزلەنداش بۆ ئەنجامدانی كارەكەی، لەو بڕوایەوە كە نیوزلەندە بۆتە ژینگەی كۆچبەران و "پێویستە" بوەستێنرێت و سەرنجێك بۆ داگیركردنی شارستانیەتی رۆژئاوا بخاتە ڕوو.

 

تارانت لەبارەی خۆیەوە ئاماژە بەوە دەكات كە بەژیانی حەزی لەخوێندن نەكردووە و واهەستی كردووە كە زانكۆ و گەیشتن بەخوێندنی باڵا "ئەوە ناهێنێت مرۆڤ خۆی بۆ ماندوو بكات".