گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فالح فەیاز لەبارەی دۆخی عێراق داوایەک ئاڕاستەی بارزانی دەکات

2022.08.16 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
فالح فەیاز لەبارەی دۆخی عێراق داوایەک ئاڕاستەی بارزانی دەکات

ناس کورد- 

فالح فەیاز سەبارەت بە چەقبەستوویی دۆخی سیاسیی عێراق پەیامێک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی دەکات و داوا دەکات، پارتی هەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بزووتنەوەی "عطاء" بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز (سێشەممە 16-8-2022) بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، "هەوڵدەدەین بەردەوام بین لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەر بنەمای برایەتی و هەوڵدان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی وڵات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم یادەدا وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە، چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە سەرکردایەتیی پارتی ڕۆڵی ژیرانە بگێڕێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت."