گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەزگای لوتکە: کۆچکردن بە رێژەی 40٪ زیادیکردووە

2022.08.16 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
دەزگای لوتکە: کۆچکردن بە رێژەی 40٪ زیادیکردووە

ناس کورد- 

دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، کۆچکردنی هاووڵاتییانی عێراقی لە کۆتایی مانگی تەممووز و سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە رێژەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران (سێشەممە 16-8-2022) ڕایگەیاند، "سەرەڕای  هەبوونی مەترسییەکی زۆری ڕێگاکانی کۆچی نایاسایی و بیستنی نوقووم بوونی دەیەها یەخت ڕۆژانە، بەڵام هاووڵاتیان هەر سوورن لە سەر کۆچکردن و پەنابردنە بەر وڵاتیکی دیکە بۆ گوزەرانێکی باشتر و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی کۆچکردنی هاوڵاتیان لە زیاد بووندایە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان تەنها لە سەرەتای چوار مانگی ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٨هەزار پەنابەر لە دەریای ناوەڕاست پەڕیونەتەوە بۆ گەشتن بە ئەوروپا بێگوێدانە مەترسییەکانی شەپۆلە بە هێزەکانی دەریاکان و تەواوی ڕێگا ترسناکەکان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕێژەی کۆچکردنی هاووڵاتیانی عێراقی لە کۆتایی مانگی تەموز و سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە ڕێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو زیادی کردووە و بەردەوام لە زیاد بووندایە بەتایبەتی دوای ئەو گرژ و ئالۆزیەیی ئەم دوایانەی هاووڵاتیانی عێراقی دژ بە تۆپبارانکردنەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان  و گیان لەدەستدانی چەند هاووڵاتیەکی عەرەب و ڕاگرتنی فیزای وڵاتی تورکیا و دووبارە ئاسایی بوونەوەی مامەڵە کردن بە فیزای ئەو وڵاتەوە." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " کۆچکردن بە ڕێژەی ٣٥٪بۆ ٤٠٪زیادی کردوەو کە ئەم ڕێژەیەش لەدوای ساڵی 2020  بەمشێوەیە زیادی نە کردوە." 

 

دەشڵێت، "هۆکاری خراپی باری گوزەرانی هاووڵاتیان و بێکاری و نە بوونی سەقامگیری و ئاستەنگیەکانی کۆچکردنی ئاسای پاڵنەرێکی سەرەکیە بۆ هاندانی گە نجان بۆ کۆچکردن، جگە لە هەبوونی هەواڵی نادروست و هەوڵدان بۆ فریودانی  گەنجەکان لەلایەن ئەو کەسانەی کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن کە گوایە بە یەختی سەلامەت و بە ئاسانی دەگەنە جێگەی مەبەست کە هیچ یەکێک لەم هەواڵانە ڕاست نین."