گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بەرپرسێکی یەکێتی لەبارەی چوونی بۆناو پارتی ڕوونکردنەوە دەدات

2022.08.16 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی یەکێتی لەبارەی چوونی بۆناو پارتی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بەختیار کاوانی، لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر دوای تێپەڕبوونی 11 رۆژ بەسەر رووداوی تەقەکردن لێی، ڕایگەیاند، چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانە، هەروەها رەتیشیدەکاتەوە بووبێتە پارتی و دەڵێت، "یەکێتییەکی عەیار 24م".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەختیار کاوانی (سێشەممە 16-8-2022) بە رووداوی وت، "من 10 رۆژ دەبێت هیچ لێدوانێکم نەداوە و هیچ لێدوانێک لەوبارەیە نادەم، بەڵام دوایین شت هێزە ئەمنییەکان ئەوان بەرپرسیارن لەوەی روونیبکەنەوە رووداوەکە چۆن بووە و چی بووە، چونکە شوێنی رووداوەکە لە سنووری یەکێتییە و ئێستا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و بەردەوامن و متمانەشم پێیان هەیە."

 

لەبارەی گومانکردن لەو کەس و لایەنانەشی کە لە پشت رووداوەکەن، ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕایگەیاندووە، "سکاڵام لەسەر کەس نەکردووە، چونکە گومانم لە کەس نییە و کێشەم لەگەڵ هیچ کەسێکیش نەبووە و وردەکاریی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانم بۆ دەزگا ئەمنییەکان بەجێهێشتووە." 

 

بەختیار کاوانی کە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی یەکێتی لە هەولێر، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی وەکو لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر دەکەن، بەختیار کاوانی دەڵێت، "من لە پۆستەکەم بەردەوامم و من یەکێتییەکی عەیار 24 م، بەڵام بەحوکمی میوان و قەرەباڵخی و ئەو سەردانە زۆرەی خەڵک بۆ لامان، رێگەپێدانم داوەتە کەسێک بۆ بەڕێکردنی کارەکان و واژۆ دەکات، کارەکان تاوەکو دوو هەفتەی دیکە بەو شێوەیە دەبێت."