گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’نزیکەی سێ ھەزار کەس دادەمەزرێن’’

2022.08.16 - 16:20
App store icon Play store icon Play store icon
’’نزیکەی سێ ھەزار کەس دادەمەزرێن’’

ناس کورد-

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی نەینەوا ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دوو ھەزار و ٨٠٠ دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنووری نەینەوا دەرکردووە و دادەمەزرێندرێن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد دووبەردانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی نەینەوا (سێشەممە 16-8-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، " دوای ھەولێکی زۆر توانیومانە ناوی دوو ھەزار و ٨٠٠ دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی سنوری مادەی ١٤٠ لە پارێزگای نەینەوا بۆ حکومەتی عێراق بەرز بکەینەوە و پێش ماوەیەک فۆرمی دامەزراندن بۆ ئەو دەرچویانە پڕکراوەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیستی ناوی دەرچووان رەوانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کراوە و لە ئێستادا پرۆسەی پاکسازی تێدا دەستی پێکردوە، چونکە ھەموو ناوەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت لە ساڵی دەرچوون و پشتڕاستکردنەوەی بروانامەکانیان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " وەزیری تەندروستی لیستی ناوەکانی پەسەندکردوە و تەنیا ماوەتە پرۆسەی وردبینی لە لیستی ناوەکان ئەوەیش کۆتایی بێت ئەگەر ھیچ ناوێک کێشەی نەبێت ھەمویان دادەمەزرێن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق پەرلەمانتارانی پارتیش رۆڵی سەرەکیان ھەیە لەو دامەزراندنە."