گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

میتی تورکی کوژرانی بەرپرسێکی تری باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند

2022.08.16 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
میتی تورکی کوژرانی بەرپرسێکی تری باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند

ناس كورد-

لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (ميت)دا لە شاری قامیشلۆ ڕۆژئاوای سوریا، بەرپرسی ناوچەی قامیشلۆی پەکەکە/یەپەگە، موحسین یاغان کە ناوە نهێنییەکەی ''دژوار سلۆپی''ە کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی (16ی ئابی 2022)لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەڵێت، میت بۆی دەرکەوتووە موحسین یاغان کە داڕێژەی پلانی ژمارەیەکی زۆر کردەی چەکداری بووە بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا.

 

دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، میت ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکە ئەنجام دا و موحسین یاغانی لەچالاکی خست.

 

موحسین یاغان لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، دوای ئەوەی لە گوندەواری شرنەخ چالاکی چەکداری ئەنجامداوە لە ناوچەکانی قەندیل، زاپ، گارە، مەتینا و مەخموور لە عێراق و ناوچەی کەلارەش لە ئێران وەک بەناو بەرپرسی رێکخراوەکە کاری کردووە.

 

دوایین جاریش لە ساڵی 2020دا بە فەرمانی موراد قەرەیڵان چووەتە ناوچەی قامیشلۆ لە سووریا و بەرپرسی قامیشلۆی پەکەکە بووە.