ناس کورد-
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون پۆلیس نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، لەنێو باخەکانی گوندی سیدخلیل لەکاتی دزیکردندا تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان (16ی ئابی 2022) لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوە کە چەندین بوتڵی غازو تیڤی دزیوە".
دەشڵێت، "لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلی تۆمەتبار دەست بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتدا گیرا، لەئێستادا بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."