گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وشکەساڵی بەرهەمهێنانی پەنیرێکی دوو هەزار ساڵەی فەڕەنسی ڕاگرت

2022.08.15 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
وشکەساڵی بەرهەمهێنانی پەنیرێکی دوو هەزار ساڵەی فەڕەنسی ڕاگرت

ناس کورد-

وشکەساڵییەکی سەخت لە ئەوروپا، فەڕەنسای ناچار کرد بەرهەمهێنانی پەنیری سالیێرس کە تەمەنی دوو هەزار ساڵە لە ناوچەی ئۆڤێرنی ناوەڕاست ڕابگرێت، ئەوەش بەهۆی کەمی گیایی سروشتی و ئالیکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو شەپۆلە گەرمەی لە مانگی حوزەیرانەوە فەرەنسای گرتووەتەوە، گەڵای دارەکانی زووتر خست و دیمەنێکی پایزەی بە سروشت بەخشیوە، بەهۆیەوە ئالیک و سەوزایی کەمبووەتەوە.

 

پەنیری سالیێرس پەنیرێکی نیمچە ڕەق و پاستوریزە نەکراوە و لە شیری مانگا دروست دەکرێت، لە فەرەنسا لە ناوچەی سالیێرس، واتە هەمان ناوی پەنیرەکە، بەرهەم دەهێنرێت، ماوەی دوو هەزار ساڵە لە بەرهەمهێناندایە، هەروەها مۆری AOPی فەرەنسی لەسەرە، واتە بەرهەمەکە ناوازەیە و لە ناوچەیەکی جوگرافییەی دیاریکراو بەرهەمدەهێنرێت.

 

وەستانی بەرهەمهێنانی ئەو پەنیرە بەناوبانگە بەهۆی وشکەساڵی هاوینە لە فەرەنسا، یەکێک لە توندترین یاساکان بۆ بەرهەمهێنانی ئەوەیە کە مانگاکان دەبێت بەلایەنی کەمەوە 75%ی گیای لەوەڕگە شاخاویەکان بخۆن، بەڵام پلەی بەرزی گەرمای سووتێنەر بووە هۆی وشکبوونی گیاکە، ئەوەش 76 جووتیاری ناوچەکەی بێهیوا کردووە کە شیرەکەیان تایبەت دەکەن بە بەرهەمهێنانی ئەو پەنیرە تایبەتە.

 

یەکێک لە جووتیارەکان بەناوی لۆران رۆکس بە رادیۆی فەرەنسی وتووە: "هیچ شتێک نەماوە بۆ خواردن، گیاکە ئەوەندە وشک بووە کە لە هەندێک شوێن لە خۆڵەمێش یان تۆز دەچێت".

 

بۆیە بڕیار درا بە ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی پەنیری سالیێرس بەشێوەیەكی كاتی بەو هیوایەی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا باران ببارێت، ئەوەش یەكەمجارە بەرهەمهێنانی پەنیرەکە بە تەواوی رابگیرێت.