گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەدر حەوت خاڵی بۆ خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی شەممە دیاری کرد

2022.08.15 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر حەوت خاڵی بۆ خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی شەممە دیاری کرد

ناس کورد-

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به‌ "وه‌زیر"ی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در حەوت ڕێسا و ڕێنمایی بۆ خۆپیشاندانە "ملیۆنییەکە" دیاریکرد که‌ بڕیاره‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئەنجامی بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقی لە پەیامێکدا (15ی ئابی 2022) حەوت رێنمایی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکەی شەممە ڕاگەیاند کە بریتین لە:


1- بەرێزی دەفەرموێت، ناوهێنانی من قەدەغەیە لە سروود و وتار و وێنە و لافیتە یان هەر شتێکی تر.
2- ئارام .. تا کۆتایی بە هەموو وردەکارییەکانیەوە.
3- داواكارییەكانتان بریتین لە چاكسازی لە سیستمدا بە هەموو وردەكاریەكانیەوە: لە دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێكردن، هەروەها لێپرسینەوە لە گەندەڵەكان.. بە توندی قەدەغەیە داوای گەڕانەوەی بلۆكی سەدری بۆ پەرلەمان بكرێت.

4- ئاسایش و حەشدی شەعبی ته‌نها برای ئێوه‌ نین، به‌ڵكو له‌ ئێوه‌ن و له‌نێو ئێوه‌ن و بۆ ئێوه‌ن. هێرشکردنە سەریان پێشێلکارییە بۆ سەر سەماحەتی سەدر خۆی.
5- خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بەرەو گۆڕەپانی ئاهەنگەکان دەبێت.
6- ده‌زگای دادوه‌ری و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هێڵی سووره‌، هه‌رچه‌نده‌ داوای چاكسازیشی بكه‌ین.
7- به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ زۆره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، تكایه‌ خه‌ڵك بێزار مەکەن.