گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وڵاتێکی ئەوروپی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات

2022.08.15 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
وڵاتێکی ئەوروپی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات

ناس کورد- 

کونسوڵخانەی وڵاتی چیک لە هەولێر ڕایگەیاند، لەمەودوا گەشتی راستەوخۆ لە نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و پراگی پایتەختی چیک دەکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (دووشەممە 15-8-2022) رایانگەیاند، هەموو رۆژانی دووشەممەیەک گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و پراگ بەردەست دەبێت.

 

هاوکات سەبارەت بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، کونسوڵی چیک ڕایگەیاند، "ئاسانکاری دەکەین لە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان." 

 

چیک لە ناو لیستی وڵاتانی شینگنە، لە باشوورەوە لەگەڵ نەمسا، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ ئەڵمانیا، لە باکووری رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ پۆڵەندا و لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ سلۆڤاکیا هاوسنوورە.