گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دارایی پەرلەمان لەبارەی ڕاگرتنی مووچە لە ساڵی نوێدا ڕوونکردنەوە دەدات

2022.08.15 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان لەبارەی ڕاگرتنی مووچە لە ساڵی نوێدا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێکنەهێنانی حکومەت و نەبوونی یاسای بودجە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ ڕاوێژکارێکی کازمی باس لە گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی پێشوو دەکات

 

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 15-8-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "لە ئەگەری پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ و نەبوونی بودجە بەپێی یاسای خەرجکردنی 12/1ی بودجەی ساڵی 2021 بەردەوام دەبین و هیچ دەقێک نییە ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەوە بکات.”

 

جەختیشیکردووەتەوە، " لە هەموو حاڵەتەکاندا مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، بودجە هەبێت یان نا، چونکە ئەوە پەیوەست نییە بە پەسەندکردنی بودجە".

 

جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا زووە بڵێین، ساڵی داهاتوو یاسای بودجە نابێت، چونکە ئێمە نەچووینەتە ناو مانگی 10 کە پێویستە لەو مانگەدا حکومەت بودجەی ساڵی 2023 بنێرێتە پەرلەمان، هەرچەندە دۆخەكە قورسە، بەڵام رەنگە بەم نزیكانە پێشكەوتنێك رووبدات، بەو پێیەی بارودۆخی عێراق لە هەر كاتێكدا دەگۆڕێت".