گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشى سلێمانى لەسەر کوشتنى گەنجێک رونکردنەوە دەدات

2022.08.14 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشى سلێمانى لەسەر کوشتنى گەنجێک رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

ئاسایشى سلێمانى رایگەیاند، لەکاتى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى تیرۆر لە سلێمانى، روبەڕووبونەوە روویداوە و بەهۆیەوە گەنجێک کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوا بەدوای ڕووداوەکە دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

 

پاش  نیوەڕۆی ئیمڕۆ  یەکشەمە ١٤/٨/٢٠٢٢ لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی  لەئەرکێکی فەرمیدا و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر لەناوبازاڕی شاری سلێمانی  هەستان بەدەستگیرکردنی دوو تیرۆریست.

 

لەکاتی دەستگیرکردنیاندا تیرۆریستەکان هەوڵیاندا  خۆیان  دەربازبکەن ، بەڵام هێزەکانمان لێیان هاتنە دەست و قۆلبەست کران ، جێگەی داخە لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتیەکی شارەکەمان کە لە خێزانێکی دڵسۆز و خەباتگێرن  شەهید بوو ، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەوپەڕی دڵتەنکی خۆمان و پرسەو ماتەمینی  ڕادەگیەنین ، داواکارین لەخوای پەروەردگار بە بەهەشتی شاد بکات .

 

دوا بەدوای ڕووداوەکە دەست بەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و ليکۆڵینەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

١٤/٨/٢٠٢٢