ناس کورد-
بەڕێوەبەرى بەشى یاسایی لە پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، تاپۆکردنى خانووى زیادەڕۆ بەهیچ شێوەیەک زەوى و هەیکەل ناگرێتەوە و تەنها ئەو خانووانە دەگرێتەوە کە تا کۆتایی 2020 تەواو کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پشتیوان محەمەد بەڕێوەبەرى بەشى یاسایی لە پارێزگاى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، وادەى پێشکەشکردنى داواى تاپۆکردنى خانووى زیادەڕۆ مانگێک کەمترى ماوە و 9-9-2022 کۆتایی دێت.
وتیشى مەرجى سەرەکی بۆ تاپۆکردنى خانووەکان ئەوەیە لە سنورى شارەوانییەکاندا بن.
پشتیوان محەمەد باسى لەوەشکرد، یاساکە لەئێستادا هەیکەل و زەوى ناگرێتەوە، تەنها ئەو خانووانە دەگرێتەوە کە تا 31-12-2020 تەواو بوون و ئامادەبووبن بۆ نیشتەجێ بوون.
باسى لەوەشکرد، ئەو خانوە زیادەڕۆیانەى مەرجەکانیان تێدایە و دراون بە کرێ لەکاتى خەمڵاندندا 10%ى پارەى زیاتریان لێ وەردەگیرێت.