گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتی ’’یەك داواكاریی’’ لە عامری هەبووە

2022.08.14 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ’’یەك داواكاریی’’ لە عامری هەبووە

ناس کورد-

 

بەرپرسێک لەنوسینگەى سەرۆکایەتى کۆمار رایگەیاند، پارتى یەک داواکارى هەبووە لە هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح کە ئەمڕۆ بەسەردانێک گەیشتە هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد هەورامى (14-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "یەکێک لەو شتانەی کە بەردەوام پارتی ڕەخنەی لە بەغدا دەگرت، بەستنەوەی قوت و مووچەی خەڵکی کوردستان بوو بە ململانێی سیاسیەوە، ئیستا پارتی مووچە و قوتی ناوچە سلێمانی و هەڵبجەی نەک بە ململانێی سیاسیەوە بەڵکو بە ڕق و حقدێکی شەخسیەوە بەستوتەوە تا لەو ڕێگەیەوە فشار بخاتە سەر یەکێتی کاندیدی سەرۆک کۆمار بە دڵی ئەوان دابنێت!".

 

دەشڵێت "لەوەش سەیرتر، لە سەردانی ئەمڕۆی عامری بۆ هەلێر، هەموو داخوازی پارتی لە چوارچێوەی هەماهەنگی یەک شت بووە: سەرۆک کۆمار بۆ دکتۆر بەرهەم نەبێت!".

 

هادى عامرى لەگەڵ گەیشتنى بۆ هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ کە هاوکات کاندیدى پارتییە بۆ پۆستى سەرۆککۆمار پێشوازى لێکرا.

 

عامرى لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى و مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆبووەوە.

 

سەردانەکەى عامرى هاوکاتە لەگەڵ توندبوونەوەى ناکۆکییەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدر لەسەر پرسی هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى نوێ.