گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

16 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتوچۆ هاتنەدەنگ

2022.08.14 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
16 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتوچۆ هاتنەدەنگ

ناس کورد-

 

16 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى داوادەکەن ئەنجومەن کۆبێتەوە بۆ رەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى دانانی کامێرای چاودێری لە نێوان ڕێگاکانی شاروشارۆچکەکانی پارێزگاکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەمەزان نامیق ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى (14-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "پێمان وایە ئەمە سزایەکی ناڕەوایە و سەپاندنی زەریبەیەکی ترە بەسەر هاوڵاتیان و هەمیشە ئەم شارە لەقوربانیدان کراوە بەسەر مەشق".

 

وتیشى "ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دانانی کامێرای چاودێری بکات لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان".

 

No photo description available.