گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

15 لایەنی کوردی کەرکوک جگە لە پارتی: هاوڕاین لەسەر یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنەکەى ساڵی داهاتوو

2019.08.07 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
15 لایەنی کوردی کەرکوک جگە لە پارتی: هاوڕاین لەسەر یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنەکەى ساڵی داهاتوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی ئابی 2019، 15 لایەنی کوردی کەرکوک جگە لە پارتی لە مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکوک کۆبوونەوە و گفتوگۆکرا لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان کە بڕیارە ساڵی داهاتووە بەڕێوەبچێت. لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، سەرجەم ئەو 15 لایەنە کوردییە "جەختمان لە یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی شاری کەرکوك کردەوە و هاوڕابووین لە بەشداریکردنی نەتەوەکەمان بەیەك لیستی هاوبەشی یەکگرتووی کوردی لەئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 1ی نیسانی ساڵی داهاتوو." دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو بڕگانەی یاساکە کرا کە لەبەرژەوەندی نەتەوەکەماندا نییە و بەبێ خواستی ئێمە تێپەڕێنراوە، هەروەها گفتۆگۆ لەبارەی تانەدان و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان کرا کە لەهەندێک شوێنی یاساکەدا دژە لەگەڵ دەستووری هەمیشەیی عێراق."