گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.08.14 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

 

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە بەغدا لەمساڵدا تەنها 400 ملیار دیناری  بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی كوردستان بێ دواکەوتن لە حەوت مانگی رابردوودا مووچەی لەوادەی خۆی دابەشكردووە، دەشڵێت، دابەشکردنی مووچەش بەردەوام دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 14-8-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "حکومەتی عێراق پێویستبوو بۆ حەوت مانگی ڕابردوو یەک ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان  بنێرێت، کەچی  تەنیا 400 ملیاری ناردووە و یەك ترلیۆن دینارەکەی دیكەی نەناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ دواكەوتن مووچەی دابەش كردووە و دابەشكردنی مووچەش بەردەوامی دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشینەی كارەكانی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە، بەغدا پێنج مانگە هیچ بڕە پارەیەكی نەناردووە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی كوردستان بێ دواکەوتن، لەو حەوت مانگەدا مووچەی لە وادەی خۆی داوە و بێ گومان ئەوەش لە خەمخۆریی حكوومەتە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "مانگانە پێویستمان بە زیاتر لە 900 ملیار دینار هەیە بۆ تەرخانکردنی مووچەی مووچەخۆران، لە داهاتی نەوتدا پێشتر مانگانە 350 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی مووچە خەرج دەکرا، بەڵام بەهۆی ئەو چاکسازییانەی بەگشتی لە کەرتی وزەدا کراوە، ئێستا مانگانە 500 ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت، واتا 150 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە”.