گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشوهەوای هەرێم فێنک دەبێت

2022.08.14 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوای هەرێم فێنک دەبێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و کەش فێنکتر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەینێ دووشەمە 15-8-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ  دەبێت، لە ئەنجامی درێژبوونەوەی ماوەی کاریگەری ھەوایەکی فێنکی دەریای ناوەراست لە زۆربەی ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلە نزمتر دەبێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن، سلێمانی ٤١ بە ٢٦، ھەولێر ٤١ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٤٠ بە ٢٦ پلە، ھەڵەبجە ٤٤ بە ٢٧ پلە، کەرکوک ٤٢ بە ٢٩ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٥ پلە بە ٣٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٢ بە ٢٧ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤١ بە ٢٥ پلە دەبێت.