گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی کۆتایی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو ئاشکرا کرا

2022.08.14 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتایی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو ئاشکرا کرا

ناس کورد-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرای کرد، تا 20ی ئەیلوولی 2022 كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی ئابی 2022) دەڵێت، "لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی 15% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكوومەت كرد."

 

جەختیکردووەتەوە کە "ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام 20/9/2022 دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوون، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوون، لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن، ئەگینا دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە."