گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی دارایی لەبارەی ڕاگرتنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

2022.08.13 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی لەبارەی ڕاگرتنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وەزیری دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق ببێتە ھۆی ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق (شەممە 13-8-2022) ڕایگەیاند، "کارەکانی حکومەت بەهۆی نەبوونی بودجە ناوەستێت، چونكە بودجەی ساڵی 2021 هەیە كە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت خەرجییەكان بەبڕی نێوان 100-120 ترلیۆن دینار دابین بکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەگەری چوونە نێو ساڵی 2023 بەبێ بودجە یان یاسایەکی هاوشێوەی یاسای ئاسایشی خۆراک، حکومەت ناچار دەبێت بەپێی بودجەی 2021 خەرجییەکانی بکات".

 

وەزیری دارایی عێراق جەختیشی كردووەتەوە، "لە غیابی بودجەدا حكومەت ناتوانێت بەرەو پرۆژە و وەبەرهێنانی نوێ بچێت."