گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چوار برا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا

2022.08.13 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
چوار برا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

لە زەوییەکی کشتوکاڵیی لە وڵاتی میسر، چوار برا لە کاتی کارکردنیان وایەرێکی کارەبا کەوتووەتە نێو ئاوی ئاودێری زەوییەکەیانەوە و بەهۆیەوە هەر چواریان گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "مصری الیوم" (شەممە 13-8-2022) کاتێک چوار برا لە زەوییەکی کشتوکاڵی سەرقاڵی کارکردن بوون، لەوکاتەی یەکێکیان کە لەنێو ئاوی ئاودێرییەکەدا بووە، وایەرێکی کارەبایی دانەپۆشراو کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە و بەهۆیەوە کارەبا گرتوویەتی.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،  کاتێک سێ براکەی دیکە بەپەلە دەچنە لای و هەوڵی رزگارکردنی دەدەن، کارەبا هەموویان دەگرێت و بەهۆیەوە هەرچواریان گیانیان لەدەستداوە. 

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو چوار برایە لە پارێزگای فەیوم خاوەنی ئەو زەوییە کشتوکاڵییە بوون و پێکەوە کاریان تێدا کردووە، دوای ڕووداوەکەش تەرمەکانیان گوزراوەتەوە بۆ پزیشکی داد و هۆکاری گیان لەدەستدانەکەیان پشتڕاستکراوەتەوە.