ناس کورد-
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی یەک هەفتەدا واتە لە 5ی ئابی 2022 تاوەکو 11ی ئابی 2022، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 89 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمار کراون، کە دوو هەزار و 158 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و 650 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و 281 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 934 ئۆتۆمبێل تابلۆکانیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە 652 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و 70 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و 114 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و 94 ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
هەروەها هەزار و 391 مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتییان کە 397 مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر و 347 مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و 288 مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و 56 مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و 104 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 40 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 105 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و 54 مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 67 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە 17یان لە پارێزگای هەولێر و 13یان لە پارێزگای سلێمانی و 8یان لە پارێزگای دهۆک و 2یان لە پارێزگای هەڵەبجە و 5یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 10 ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 5یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و 6 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.