ناس کورد-
دەسەڵاتدارانی تونس ئیمامی مزگەوتێکیان لە یەکێک لە پارێزگاکان سزادرا بەهۆی خوێندنەوەی چەند ئایەتێک کە وشەی "انقلاب - کودەتا"ی تێدابووە لە کاتی نوێژکردن لە مەراسیمی سەری ساڵی کۆچی کە شەممەی ڕابردوو بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری ئایینی تونس بەڕێوەچوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەممەد زەینەدین، پێشنوێژی مزگەوتی سەلام لە پارێزگای نەبول لە رۆژهەڵاتی تونس پشتڕاستی کردەوە کە کاتێک ڕۆژی شەممە نوێژی مەغریبی کردووە، بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری ئایینی، تێیدا لە ڕکاتی یەکەم و دووەمدا ئایەتەکانی 26 و 144ی سورەتی آل عمرانی خوێندووە.
ئایەتی 26ی سورەتی آل عمران دەڵێت؛ "قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاءُ وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاءُ ۖ بِيَدِكَ الْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ".
واتە: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
ئایەتی 144ی سورەتی آل عمران دەڵێت؛ : "وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ ۚ أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا ۗ وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ".
واتە: (محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه.
ئەو پێشنوێژە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕوونیکردووەتەوە كە ئیبراهیم ئەلشەیبی، وەزیری كاروباری ئایینی دوای نوێژەكە لەبارەى ئەو ئایەتانەی کە وشەی "انقلاب"یان تێدایە گاڵتەی لەگەڵ کردووە و وتوویەتی، "یا شێخ.. باشترە لەو ئایەتانە دووربکەوینەوە."
دەشڵێت، "شۆک بووە کە پەیوەندی تەلەفۆنی لە بەرپرسانی پارێزگاکە پێگەیشتووە کە پێویستە پشوویەکی زۆرەملێی 10 ڕۆژە وەربگرێت."