گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پلەکانی گەرما لە هەرێم دادەبەزێت بەڵام خۆڵبارینی لەگەڵدایە

2022.08.13 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
پلەکانی گەرما لە هەرێم دادەبەزێت بەڵام خۆڵبارینی لەگەڵدایە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی خۆڵبارینێکی کەم بۆ مامناوەند لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ھەولێر و ئیدارەی گەرمیان، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە نزمدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان کە ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان دایناوە، پلەکانی گەرما لە لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارەکان بەمشێوەیە دەبێت؛

سلێمانی 42 بە 27

ھەولێر 42 بە 28 پلە

دھۆک 42 بە 27 پلە

ھەڵەبجە 44 بە 28 پلە

کەرکوک 43 بە 31 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان 45 بە 30 پلە

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین 43 بە 28 پلە

لە سنوری ئیدارەی سۆران 43 بە 26 پلە

 

جەختیکردووەتەوە کە "خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت لەنێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە."